به‌غدا-اه‌ع
لیژنەی باڵای ئه‌منى هەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕێنمایی نوێیان لە ڕۆژی دەنگداندا ڕاگەیاند و تێبینیان کرد کە ڕێنماییەکان تایبه‌ته به فڕۆکەخانەکان و ده‌روازه‌كان ومۆتۆرسكیله‌كان.
عەمید غالب عەتییە وتەبێژی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) ی ڕاگەیاند" لیژنەی باڵاى ئەمنی هەڵبژاردنەکان ڕێنمایی و فەرمانی بۆ لیژنە لاوەکیەکان لە هەموو پارێزگاکان دەرکردووە و لە 9ی تشرینی یەکەمەوە تا بەیانی 11ی تشرینی یەکەم له‌وانه‌ش سنورداركردنى هاتوچۆى نێوان پارێزگاكان و داخستنى سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوریه‌كان".
وتیشی:"ئەو ڕێوشوێنانە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن هاتووە"، هەروەها جموجوڵی ماتۆڕسکیل لە ناو شارەکاندا قەدەغە کراوە و ڕێگە بە ئۆتۆمبێله‌كانى دیكه دەدرێت بۆ ئاسانکاری بۆ جوڵانەوەی دەنگدەران لە ماڵەکانیان بۆ بنکەکانی دەنگدان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ڕێوشوێنی دیکە گیراوەتە بەر بۆ ئاسانکاری بۆ جوڵانەوەی ئەو کەسانەی کە پێداویستی تایبەتیان هەیە و خاوەن پێداویستی تایبەتن و هاوکاریان بۆ بکەن بۆ گەیشتن بە بنکەکانی دەنگدان".