به‌غدا-اه‌ع
سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقى دکتۆر نەبیل جاسم،ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند هەموو بەڵگەنامەکانی پەیوەست بەهەڵبژاردنەکان ڕادەستى کۆمیسیۆن كرانه‌وه، هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران جەلیل عەدنان جه‌ختیکردەوە کە تۆڕی ڕاگەیاندن لەکاتی خۆیدا به‌ڵگه‌نامه‌كانى به‌چاپ گه‌یاندووه.
جاسم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران جەلیل عەدنان، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اه‌ع)ئامادەیبوو، وتی:"چاپەمەنی تۆڕی ڕاگەیاندن هەموو بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان تەواو بووە و ڕادەستى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنى كردووه"،رونیكرده‌وه"بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌له سنورى ده‌وڵه‌تى عێراقى چاپ ده‌كرێن".
جاسم سوپاسی سەرجەمی ستافی ڕۆژنامەوانی تۆڕەکەی کرد و سوپاسی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا فه‌ریق روكن ئەحمەد سەلیمی کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێناو پاراستنی چاپەمەنی تۆڕەکە".