بهغدا-اهع
وەزارەتی گواستنەوە ،ئهمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، کە دوو بومەلەرزەی نوێ لە شاری سلێمانی تۆمارکراوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دوو لەرزەیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە.
لە راگەیەندراوێکى وهزارهتى ناوبراو کەدهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"چاودێرانی بومەلەرزەزانى لە دەسەڵاتی گشتی چاودێری ئاسمانی و بومەلەرزە ئێوارەی ئەمڕۆ، لە باشوری ڕۆژهەڵاتی قەزای کەلاری پارێزگای سلێمانی دوو بومەلەرزەیان تۆمارکردووە".
ئەو دوو بومەلەرزەیە تۆمارکران وەک بەدواداچوونێک بۆ یەکەم جار کە ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر 09:02:31 تۆمار کرا".
بومەلەرزەی دووەم لە کاتژمێر 11:58:22 بە کاتی ناوخۆیی تۆمارکرا لە کاتژمێر 4:20ی ئێوارەش سێهمیان تۆماركرا".
وتیشی:"لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمەوە هەستیان پێکراوە" داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە "گرنگی بدەن و دووربکەونەوە لە دەنگۆی و هەواڵی هەڵە و پابەند بن بە فەرمانە بومەلەرزەکان کە لەلایەن دەسەڵاتی گشتی چاودێری ئاسمانی و بومەلەرزەوە دەرکراون".