بهغدا-اهع
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبەغدا کۆبونەوە، لەکۆبونەوەکەدا بەردەوامی هاوکارییەکانی واشنتن بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، پاراستنی ئاسایشی وڵات و دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەمیان تاوتوێ کردوە.
نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لەگەڵ ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و جێنیفەر گاڤیتۆ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران کۆبوەتەوە.ئەوەش هاتوە، لەکۆبونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بەردەوامی هاوکارییەکانی ئەمریکا لەبواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، بەهێزکردنی ئاسایش و گفتوگۆ لەناوچەکەدا تاوتوێ کراون، هەروەها دۆسیەی هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانیش گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە".
ئەوەشی خستوەتەڕو" پرسی ئاوارەکان و گرنگی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان پرسێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوە و جەخت لەکۆتاییهێنان بەمانەوەی ناچاری ئەو کەسانە کراوە کە لەئاوارەیدان، ئەویش لەرێگەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و گەڕانەوەیان بۆ شارەکانی خۆیان".