بهغدا-اهع
وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی ،ئهمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، پلانی زیارهتى چله لەقۆناغەکانی کۆتاییدایە، هەروەک ئاماژەی بە دەستپێکردنی قۆناغی چۆڵکردنی سەردانیکەران کرد بۆ پارێزگاکانیان.
غانیمی لە بەیاننامەیەکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" پلانی ئەمنی بۆ زیارهتى چلهى ئیمام حسێن(س) گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی"،وتیشی:"قۆناغی چۆڵکردنی سەردانیکەران بۆ پارێزگاکانیان دەستیپێکرد".
ئاماژهى بهوهكرد"هەموو لاپەڕەکانی پلانی بیمەی پاراستنی میوانانی زیارهتى چله بە سەرپەرشتی خودی فەرماندە مەیدانییەکان بەڕێوەچوون و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنیمان تۆمار نەکردووە".