بهغدا-اهع
حسێن هینداوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان،ئەمڕۆ دووشەممە،ڕاستی ناچارکردنی ستافی فێرکاری بەکارکردن لەناوەندەکانی دەنگدان خستەڕوو،
هەروەها کۆی گشتی ژمارەی چاودێرانی نێودەوڵەتیشی ئاشکراکرد،ئاماژەیشیدا بەبەردەوامی گفتوگۆ بۆ دیاریکردنی پاداشتی وەرگرانی کارتی هەڵبژاردن.
هینداوی،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"حکومەت سەرقاڵی دابینکردنی ڤیزای گەشتکردن ودەستەبەرکردنی مەرجەکانی دیکەیە بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتی لەنەتەوەیەکگرتووەکان ویەکێتی ئەوروپا"،
ئاماژەی بەوەشدا"کۆی گشتی ژمارەی چاودێرەکان 500 کەسە".
لەبارەی ڕاسپاردنی ستافی فێرکاری بەکارکردن لەبنکەکانی دەنگدان وڕاستی ناچارکردنیان بۆ ئەم بابەتە ڕوونیکردەوە"پێشینە هەیە بۆ مامۆستایان وسێکتەری پەروەردە تاوەکو بەشێوەی ئارەزوومەندانە بەرپرسیارێتی لەنێو ناوەندەکانی دەنگدان وەربگرن،بگرە لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک هەن ئەم بەرپرسیارێتییان ناوێت ئەمەیش بەپلەی یەکەم تایبەت بەخۆیانەوە بەبێ هیچ ناچارییەک ".
سەبارەت بەڕاگەیاندنەکەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی پاداشتکردنی هەر هاوڵاتییەک کارتی هەڵبژاردنەکەی وەربگرێتەوە هینداوی ڕوونیکردەوە"گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ودەستەی پەیوەندییەکان بەردەوامە بۆ دیاریکردنی پاداشتی گونجاو وجێی ڕەزامەنی بۆ کەسێک کارتی هەڵبژاردنەکەی وەربگرێتەوە"،
وتیشی"میکانزمی پێدانی پاداشتەکان شیکردنەوەی بۆ دەکرێت وڕەنگە لەڕێگەی چەند ڕێوشوێن بێت وەک مۆبایل،ولەدوو ڕۆژی داهاتووشدا چارەسەر دەکرێت".
دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،داوای لەعێراقییەکان کرد پەلە بکەن لەوەرگرتنی کارتی دەنگدەران.
کازمی لەتویتێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەدواداچوونی بۆ کردووە،ڕایگەیاند"ئەی گەلی خۆشەویستمان،ئەی گەلی بەخشێنەر وبەهاکان ودروستکەرانی گۆڕانکاری ،داوای من بۆ ئێوە ئەوەیە پەلەبکەن لەوەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەران،لەپێناو چارەنووسی ئێوە وچارەنووسی ڕۆڵەکانتان".
وتیشی"دەنگەکانتان ئەمانەتن بەفیڕۆی مەدەن،هەر کەسێک هەوڵی چاکسازی وگۆڕانکاری بەرەو باشتر بدات،دەبێت کار بکات لەسەر بەشدارییەکی فراوان لەهەڵبژاردنەکان،دەنگەکانتان چارەنووسی عێراقە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ڕایگەیاند دابەشکردنی کارتی دەنگدەران تاوەکو پێنجی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بڕیارە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لەدەی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت،لەکاتێکدا حکومەت وکۆمسیۆنیش تەواوکردنی تەواوی پێداویستییە هونەری ولۆجستییەکانی ئەنجامدانی ڕاگەیاند.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات