بهغدا-اهع
دهستهى حەشدی شەعبی ،ئهمڕۆ دووشەممە،پۆچهڵكردنهوهى پیلانێكى تیرۆریستی لە باشوری ڕۆژئاوای موسڵ ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کەدهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع)كهوتووه رایگهیاند:"مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی تەقەمەنی حەشدی شەعبی/نەینەوا توانیان پیلانێکی تیرۆریستی لە باشوری ڕۆژئاوای موسڵ پوچەڵ بکەنەوە".
وتیشی:"ئەمە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا هات کە لە لایەن مەفرەزەکانەوە بە یاوەری ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و هەواڵگری و جموجوڵەکانی حەشدی شەعبی لە گوندی حسێنییە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا چەند ئامێرێکی تەقەمەنیان دۆزیەوە پێش ئهوهى بتهقێنرێتهوه".