بهدواداچون-اهع
هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا کۆتایی پێهات و حزبی سۆشیال دیموکرات بە کۆکردنەوەی 25.8 %ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا، حزبەکەی ئهنگێلا مێرکڵ، یەکێتی کریستیان دیموکرات و یەکێتی سۆشیال کریستیان پێکەوە بەشدار بوون لە هەڵبژاردنەکاندا و 24.1 %ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا. حزبی سەوزیش 14.6 % و حزبی لیبڕاڵی دیموکراتی ئازادیش 11.5 %ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
ندیدی حزبەکانی یەکێتی کریستیان دیموکرات و یەکێتی سۆشیال کریستیان ئارمین لاشێت و کاندیدی حزبی سۆشیال دیموکرات کە جێگری راوێژکاری ئەڵمانیاشە ئۆلاف شۆڵز کێبڕکێ دەکەن لەسەر ئەوەی کامیان ببنە رابەری گەورەترین ئابووری ئەوروپا، لەکاتێکدا ئانگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا دوای 16 ساڵ لەسەر دەسەڵات، دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.
بەپێی ئەوەی هیچ کام لە حزبەکان 30 %ی دەنگەکان یاخود زیاترییان بەدەست نەهێناوە، هیچ کام لە حزبەکانی ئەڵمانیا نابنە زۆرینە، بۆیە حزبێک بە تەنها ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.