حه‌لبوسى و جێنشینى ئه‌بوزه‌بى جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ گرنگی پتەوکردنی رۆڵی پەرلەمانە عەرەبییەکان

سیاسی
  • 27-09-2021, 17:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و شێخ محەمەد بن زاید ئالنهەیان جێنشینی ئەبوزەبی،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رێكه‌وتن  له‌سه‌ر گرنگی پتەوکردنی رۆڵی پەرلەمانە عەرەبییەکان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حه‌لبوسى بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان لە کۆشکی شاتی‌‌ء چاوی کەوت بە شێخ محەمەد بن زاید ئالنهەیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.
    لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا لەگەڵ رێگەکانی گەشەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش بە تایبەت لە بواری پەرلەمانی.
    هەر لە دیدارەکە باس لە گرنگی پتەوکردنی رۆڵی پەرلەمانە عەرەبییەکان کرا لە گەشەپێدان و پێشکەوتن لەپاڵ رۆڵی لە ڕەخساندنی تەزامنی کاریگەری عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان لە ناوچەکەدا.