به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی نەوت،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ئامارى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاوى ئاشكراكرد و راشیگه‌یاند داهاتى مانگی ئابی ئەمساڵ شەش ملیار دۆلارى تێپه‌راند .
وەزارەتی نەوت لەراگەیەنراوێکدا کە ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" کۆمپانیای بەبازارکردن و فرۆشتنی نەوت (سۆمۆ) مانگی رابردو (94) ملیون و(660) هه‌زار و(239) بەرمیلی نەوتی هەناردەی دەرەوە کردوە، داهاتەکەشی شەش ملیار و(553) ملیون و(762) هه‌زار دۆلار".
ئاماژەى بەوەشکرد" مانگی رابردو حکومەت رۆژانە سێ ملیۆن و(4) هه‌زار و(309) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە و بەتێکڕا هەر بەرمیلێکی نەوت بە 69.235 دۆلار فرۆشراوە".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات