بهغدا-اهع
وەزارەتی دەرەوە،ئهمڕۆ دووشهممه،رایگەیاند دەستدەکات بە پێدانی پاسپۆرت بەو پەنابەرە عێراقییانەی لە سنوری نێوان بیلاروسیا و لیتوانیا گیریان خواردووە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە راگەیەنراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" وەزارەتی دەرەوە بەدەنگ داواکاری بەشێک لە پەنابەرانی گیرخواردووی عێراق لە سنورى نێوان لیتوانیا و بیلاروسیا دەچێت بە پێدانی پاسپۆرت پێیان.
ئاماژەی بەوەشدا، باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا شاندێکی ناردووە بۆ سنورەکانی نێوان بیلاروسیا و لیتوانیا بە ئامانجی پێدانی پاسپۆرت بەو پەنابەرانەی بەنیازن بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، یەکێکی دیکە لە ئامانجی ناردنی شاندەکەی باڵیۆزخانە بۆ ئەو ناوچەیە ئاگاداربوونە لە دۆخی مانەوە و گوزەران و پێداویستییە مرۆییەکانیان.