بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سهرۆك وهزیران،ئهمڕۆ دوشهممه،جهختیكردهوه روبهرووبونهوهى پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق کارێکی ئاسان نییە.
كازمى له تویتێكدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"چلەی ئیمام حوسێن و یارانی، دیارترین بەرهەڵستكاری مرۆیی بەردەوامە بەدرێژایی مێژوو بەرانبەر پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ".
وتیشى"ئەم بۆنەیە بۆ جەختكردنەوەیە لەو ڕاستییەی كە بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلكارییانە لە قۆناغە جیاوازەكانی عێراق ئەركێكی سانا نییە و تەنها بەنیازی باش جێبەجێ نابێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "وەک عێراقییەکان دەبێت بەوپەڕی بەهێزییەوە دان بە هەڵەکاندا بنێین ئەگەر هەڵەمان کرد، هەروەها دەبێت روبەڕوی هەڵەکانیش ببینەوە و چارەسەری بکەین، هەروەها دەبێت بکەرانی هەڵەکانیش روبەڕوی سزابکرێنەوە، بۆیە ئێمە مادەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤمان کردوە بەشێک لە پەروەردەی نەوەکان تا ببێتە دەروازەیەک بۆ بەهێزکردن تاک و بیرکردنەوەمان کە دەروازەیەکی ئومێدە بۆ داهاتو".
سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستوەتەڕو" گەلی عێراق بەهاکانی دادپەروەری، قوربانیدان و لێبوردەیی چەسپاندوە و کردویەتی بە بەشێک لەمێژویی ناسراوی خۆی، هەروەها ژیانێکی سەربەرزانە و دیموکراسی هەڵبژاردوە و پابەندبوە پێوەی".