بهغدا-اهع
وەزارەتی داد ،ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەی بەندیخانەکانی لە عێراق ڕاگەیاند، هاوکات بڕیاری داوە کە ڕێگە بە بەندکراوان بدات لە ناو زیندانەکاندا خوێندنیان تەواو بکەن.
ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی ناوبراو، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) وت:"وەزارەتی یاداشتی هاوکاری لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووکان ئەنجام داوە بەهۆی خواستی وەزارەت بۆ چاککردنەوەی بەندیخانەکان لە ڕووی قەبارە و پەروەردەکردنی بەندکراوان"، وتیشی:"بەندیخانەکان کەمن و زیاتر لە 50 هەزار زیندانی هەیە لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی عێراق سزاکانیان جیاوازە
، کە لە سێدارەدانەوە تا زیندانی هەتا هەتاهەتایی تا سزای جۆراوجۆر".
ئاماژەی بەوەکرد"وەزارەت کار بۆ دروستکردنی چەند زیندانێک دەکات لە بەغدا و کوت و کار بۆ ئاوەدانکردنەوە و فراوانکردنی زیندانی سووک و قورسی ناسریە و ئاوەدانکردنەوەی زیندانی بەسرە و دروستکردنی زیندانێک لە کەرکوک دەکات".
ناوبراو، وتیشی:"وەزارەتەکە بەپێی ئامرازەکانی بە هێواشی هەنگاو دەنێیت، بەڵام لەگەڵ سەردەم دەبێت" و رونیکردەوە "عێراق نزیکەی 20 زیندانی لە پارێزگاکان هەیە"
وتیشی:"وەزارەت بڕیاریدا ڕێگە بدات بە تەواوبوونی خوێندن بۆ زیندانیان و مۆڵەتی دا بە بەندکراوێک بۆ تەواو کردنی خوێندنی دکتۆرا لەناو زیندانی ناسریە".