حه‌لبوسى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ گرنگى په‌یوه‌ندى و گفتوگۆ له‌ گه‌ڵ ئیمارات و كاراكردنى لیژنه‌كانى هاورێيه‌تى

سیاسی
  • 26-09-2021, 18:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ گرنگى په‌یوه‌ندى و  گفتوگۆ له‌ گه‌ڵ ئیمارات و كاراكردنى لیژنه‌كانى هاورێیه‌تى .
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حه‌لبوسى بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان چاوی کەوت بە  سەقەر غەباش سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئیمارات".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی پەرلەمانی نێوان عێراق و ئیمارات کرا لەگەڵ هاریکاری نێوانیان لەسەرجەم بوارەکان".
    به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌" لەسەر گرنگی بەردەوامی و گفتوگۆ لەسەر ئاستی پەرلەمان و کاراکردنی لیژنەکانی هاورێیەتی و ڕۆڵی دیبلۆماتی پەرلەمانی لە پتەوکردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەل".
    لای خۆیەوە سەقەر غەباش تەئکیدی کردەوە لەسەر هەوڵی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق و پشتیوانی لە پتەوکردنی هاوبەشی و هاریکاری ئابوری و هەموو ئەو بوارانەی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق بەدیدێنن".