ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەدیمانەیەک لەگەڵ اەع چەند دۆسییەکی خستەڕوو

سیاسی
  • 26-09-2021, 18:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێكه‌ له‌دۆسییه‌ گرنگه‌كان كه‌جێى بایه‌خدانى حكومه‌ت بووه‌.
    غزى له‌دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماژه‌یشیدا"ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ده‌م سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ هات"،تیشى"لیژنه‌یه‌كى باڵاى سه‌رپه‌رشتیكارمان پێكهێنا بۆ پتشتیوانیكردنى ژنان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان"،له‌باره‌ى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى 2022 ودۆسییه‌ى قه‌رزكردن غزى ڕوونیكرده‌وه‌"حكومه‌ت به‌كردارى هه‌ستاوه‌ به‌داڕشتنى بوودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2022،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو حكومه‌ت نایه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌پرسى قه‌رزكردن فراوانخوازى بكات".
    ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌وه‌یشى وت"پله‌كانى سڕینه‌وه‌ وزیادكردن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت وده‌سته‌كانى ده‌وڵه‌ت ئاماده‌كراوه‌ وڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵیان كردووه‌"،ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌ت خوازیاره‌ ئاسۆى وه‌به‌رهێنان له‌به‌رده‌م هه‌مووان بكاته‌وه‌"،ڕایشیگه‌یاند"پرۆژه‌ى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نیشتمانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى خانووبه‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى نیشته‌جێبوون له‌ئارادایه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ماسته‌رپلانى سه‌ره‌كى شاره‌كان له‌به‌غدا وبه‌سڕه‌ وئه‌نبار وواست ودیاله‌ په‌سه‌ندكرد".
    له‌باره‌ى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى غزى باسى له‌وه‌كرد"لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى زۆربه‌ى یاداشته‌كانى ده‌ستگیركردن دژى تاوانبارانى گه‌نده‌ڵى وبه‌فیرۆدانى سامانى گشتى كاراكردۆته‌وه‌"،وتیشى"حكومه‌ت به‌په‌رۆش بوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌نهێنى مامه‌ڵه‌ بكات بۆ تێپه‌ڕاندنى شكسته‌كانى ڕابردوو به‌وه‌ى دۆسییه‌ى گه‌نده‌ڵى بكرێته‌ سیاسى ومیدیایی وبۆ له‌ناوبردنى نه‌یاران قۆرخبكرێت".
    ڕایشیگه‌یاند"لیژنه‌ى پێكهێنراو بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ له‌لێكه‌وته‌كانى گۆرینى نرخى ئاڵوگۆڕى دراو ڕاپۆرتى خۆى پێشكه‌شى حكومه‌ت ده‌كات".
    الغزی: لجنه‌ التحری عن العقبات أسهمت بتحریك 444 مشروعاً متوقفاً ومتلكئاً
    غزى وتیشى"لیژنه‌ى به‌دواداچوونى ئاڵنگارییه‌كان ڕۆلى هه‌بوو له‌جوڵاندنه‌وه‌ى444 پرۆژه‌ى ڕاگیراو وپه‌ككه‌وتوو"،هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌یشدا 114 پرۆژه‌ى ڕاگیراو له‌زیقار له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ساڵێكدا جووڵه‌ى پێكراوه‌".
    ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"سه‌رۆك وه‌زیران لیژنه‌یه‌كى باڵا پێكهێنا بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌و پرۆژانه‌ى به‌پێى ڕێككه‌وتننامه‌ى چینى جێبه‌جێده‌كرێت"،
    له‌باره‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ووانه‌بێژان ودۆسییه‌ى پله‌ تایبه‌ته‌كان غزى ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت هه‌وڵیداوه‌ گوژمه‌ى دارایی ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ به‌هه‌میشه‌یی كردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕه‌شنووسى بوودجه‌ى پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن حكومه‌ت هه‌مواركرده‌وه‌"،وتیشى"ئه‌میندارێتى گشتى پارێزگاكانى ڕاسپارد به‌چاره‌سه‌ركردنى گرێبه‌سته‌كانى وانه‌بێژان پێش به‌روارى دیاریكراو له‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئاماژه‌یشیدا لیژنه‌یه‌ك له‌ئه‌میندارێتى دروستكراوه‌ بۆ دانانى میكانیزم وڕێنماییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان".