بهغدا-اهع
حسێن هینداوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ كاروبارى هەڵبژاردن ،ئهمڕۆ یەکشەممە پێشبینی کرد كه ڕێژەی دەنگدان لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا باش بێت.
هینداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) ی ڕاگەیاند: "حکومەت پەرۆشی هەموو دەنگدەرانە کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو بکەن و دڵنیایە لەوەی کە ڕێژەی دەنگدان بە بێ جیاوازی لە سەرتاسەری وڵات باش دەبێت"
وتیشی:"حکومەت پاداشتی تایبەتی بۆ هەر دەنگدەرێک دابین دەکات کە کارتی هەڵبژاردنی چاپکراوی خۆی وەردەگرێت، کە لە ئێستادا لە ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەرانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندایە" و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە کۆمسیۆن ئەو کارتانە دەگوازێتەوە کە لە خاوەنەکانیان".