بهغدا-اهع
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی یەکشەممە داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد دەست بکات بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکان لەسەر سنوور وپاكردنهوهى شەتولعەرەب .
ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوه لە بەیاننامەیەکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع)كهوتووه رایگهیاند:"لەپەراوێزی کۆبوونەوەی خولی ٧٦ەمینی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە داوای لە حسێن ئەمیر عەبدولھیان وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، "ھەنگاوە کردارییەکانی تایبەت بە رێککەوتنە ھاوبەشە سنوورییەکانی نێوان ھەردوولا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
وتیشی:"وەزیری دەرەوە داوای لە هاوتا ئێرانیەکەی کرد کە هەنگاوی کرداری ڕێککەوتنەکان لەسەر سنوورە وشکانییەکان و دەریاکان دەستپێبکات و ڕێڕەوی شەتولعەرەب پاك بكرێتهوه".