بهغدا-اهع
وەزیری دەرەوه فوئاد حسێن،ئهمڕۆ یەکشەممە سەرکەوتنی عێراق بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکانیان پشتڕاستکردەوە.
لە بەیاننامەیەکى وهزارهتى ناوبراو کەدهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند: "فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی 76هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک لەگەڵ هاوتا نەرویجییەکەی ئینی ئێریکسن سوریدی کۆ بووەوە".
وەزیری دەرەوە وتیشی:"عێراق سەرکەوتوو بووە لە ئەنجامدانی کۆبونەوەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ چارەسەرکردنی جیاوازی و قەیرانەکان لە نێوان خۆیاندا"