کۆمسیۆن رایگەیاند حکومەت پاداشتی دارایی بۆ هەر دەنگدەرێک تەرخان دەکات کە کارتی بایۆمەتری خۆی وەربگرێتەوە

ناوخۆ
  • 26-09-2021, 09:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف  سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران ،ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند، حکومەت بڕە پارەیەک بۆ هەر دەنگدەرێک تەرخان دەکات ئەگەر کارتە ئەلیکرۆنییەکەی دەنگدانی وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات.
    خەلەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) راگەیاند، حکومەت بڕە پارەیەک دابین دەکات بۆ هەر دەنگدەرێک، کە بچێت کارتە ئەلیکترۆنییەکەی دەنگدانی وەربگرێتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەدا بکات".
    دەشڵێت، کاتی وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان بەرەو کۆتایی نزیکبووەتەوە و پێویستە هاوڵاتییان کارتەکانی دەنگدان وەربگرنەوە و بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن