بهغدا-اهع
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ بنبڕکردنی سەرچاوەکانی تیرۆر لە دیالە دەستی پێکرد.
شانەکە لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە تایگەیاند:"فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە لە ڕێگەی دابەشکردنی فیرقە یەکەکانی سوپای عێراقەوە ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردوە بۆ هێرشکردن و گەڕان بەدوای تیڕۆرستان لە عوزێم و گوندەکانی دەوروبەری".
وتیشی:"ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە بنبڕکردنی سەرچاوەکانی تیرۆرە، دەستگیرکردنی خەڵکی داواکراو، وێرانکردنی چڕی و پاککردنەوەی زەوییە لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیدا".