بهغدا-اهع
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ،ئەمڕۆ یەکشەممە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن دژی بەشداربووانی کۆنفرانسی (بانگەوازی ئاساییکردنەوە) ڕاگەیاند.
ئەنجومەنەکە لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ یەکەم لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دابینیکردووە، فەرمانی دەستگیرکردنی دژی وسام حەردان دەرکرا،
لەسەر ڕۆڵی خۆی لە بانگەشەی ئاسایی کردنەوە لەگەڵ (ئیسرائیل)"
وتیشی:"هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن لەسەر (مسال ئالوسی) و فەرمانبەری وەزارەتی ڕۆشنبیری (سەحەر کەریم تائی) بە هەمان تاوان دەرکراوە".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد