لیژنەی باڵای ئاسایش ڕێنماییەکانی کازمی پشتڕاست دەکاتەوە لە دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی هەڵبژاردن

ئەمنی
  • 25-09-2021, 22:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان، فەریق ئەوەل روکن عەبدولئەمیر شەمری ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی پشتڕاستکردەوە بۆ دابینکردنی هەموو مەرجەکانی هەڵبژاردن.
    لە راگەیەنراوێکی لیژنەکە کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند:"فەریق ئەوەل روکن عەبدولئەمیر شەمری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی
    رایگەیاند ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی ڕوونە سەبارەت بە دابینکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست بۆ دروستکردنی جموجوڵ و جموجوڵەکانی تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هاتبوونە وڵات بۆ ئەوەی بەشداری لە چاودێری و بەدواداچوونی پرۆسەی دەنگدانی تشرینی یەکەمی داهاتوو، ئەو فەرمانانەش بۆ هەموو پێکهاتەکانی ئەمنیەکان دەرکراوە بۆ هاوئاهەنگیی ئەم پرسە".
    وتیشی:"کار بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی هەموو هەوڵێک کە پشتگیری و هاوکاری سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان دەکات، چ لە ئاستی ناوخۆیی و عەرەبی و بیانی و چ لە ئاستە جۆراوجۆرەکانی ئاسایش و کۆمەڵگا و میدیا و تیمەکانی بەدواداچوون و ئەوانی تر، کاری لەسەر دەکەن".
    لەلایەن خۆشیانەوە تیمی زانیاری و ئۆپەراسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان سڵاوی جینین بلاسخارتیان گەیاند و سوپاسی حکومەتی عێراقیان کرد بۆ ئەو هەوڵانەی کە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو کرد.
    لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەکانی لیژنەی ئاسایش ئامادەیبوون".