بەغدا..دەستگیرکرنی 10 دواکراو کە لە نێوانیان چەند تیرۆرستێک هەبوو

ئەمنی
  • 25-09-2021, 21:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ شەممە دەستگیرکردنی 10 تاوانباری داواکراوی ڕاگەیاند، کە چوار تۆمەتباری تیرۆریش دەگرێتەوە.
    شانەکە لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بە هاوەڵی دەستپێکردنی ئەو پلانە ئەمنییەی کە لە لایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە بۆ دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆ سەردانی چلە داڕێژراوە، دەزگا ئەمنییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕاونانی پاشماوەکانی چەتەکانی تیرۆریستی داعش، قەدەغەکاری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە".
    لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە ئاستی باڵادا بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری و ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی، هێزێکی لیوای 6 و 7ی پۆلیسی فیدراڵی توانی دوو تۆمەتبار بە پێی مادەی 4/ 1 تیرۆر لە بۆسەیەکدا لە بەرەی کەرخ ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیرکرا".
    وتیشی:"هێزێکی لیوای پۆلیسی فیدراڵی (15) دوو تۆمەتباری داواکراویان بە گوێرەی ماددەی 4/1ی تیرۆر لە بەرەی ئەلڕەسافە دەستگیرکردووە".
    ئاماژەی بەوەکرد"دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کرد لە ئۆتۆمبێلێکدا کە چەکێکی بێ مۆڵەتە "کلاشنکۆف" لە یەکێک لە کۆنترۆڵەکانی "بووەیپە" لە لایەن هێزێکی لیوای (23) بەهاوبەشی لەگەڵ هەواڵگری حەشدی شەعبی".
    وتیشی:"کەرتەکانی فیرقەی دووی پۆلیسی فیدراڵی توانیان (5) تۆمەتبار بە دزی و هەڕەشە و برەودان بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن، هەروەها لە کاتی گەڕان لە ناو بەرپرسیارەتیشکێنەکاندا دەست بەسەر چەک و مادەی هۆشبەردا گیراوە".
    لە راگەیەندراوەکەی شانەی ناوبراودا هاتووە:"دەستگیرکراوەکان و ئەو کەلوپەلانەی دەستی بەسەردا گیراون، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون".