بهغدا-اهع
وتەبێژی حکومەتی کوردستان جوتیار عادل ،ئەمڕۆ شەممە ،ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان پابەندە بەچوارچیوەی گشتی سیاسەتی دەرەوەی عێراق.
عادل لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێراقی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند"دوایین کۆبوونەوەی شاری هەولێر نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان نەکراوە"و " هەرێم پابەندە بەچوارچێوەی گشتیی سیاسەتی دەرەوەی عێراق کردەوە".
ئاماەی بەوەکرد"هەڵوێستی هەرێم لەبارەی ئیسرائیل بەستراوەتەوە بە دەستووری عێراقەوە" و باسی لەوەشکرد" "هەڵوێستی کوردستان لە پرسی فەلەستینیش بەهەمان شێوە پەیوەندی بە دەستووری عێراقەوە هەیە".