بهغدا-اهع
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،ئهمڕۆ شەممە،هەڵوێستی پتەو و بنەمایی عێراقی لەسەر پرسی فەلەستین دووپات کردەوە.
سهحاف لە بەیاننامەیەکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"ئێمە ئەو پێگەیە چەسپاو و بنەماییە لەسەر پرسی فەلەستین دووپاتدەکەینەوە، کە لە مەکۆی جۆراوجۆری نێودەوڵەتیدا گوزارشتی لێدەکەین"
وتیشی:"مافی گەلی فەڵەستین بەپێی گۆڕانکارییەکانی سەردەم نافەوتێت و کێشەکەشیان بووەتە ویژدانی خەڵکێک بۆ عێراقییەکان".
ئهمڕۆ شەممە، حکومەتی عێراق ڕەتکردنەوەی پۆلێنکردنی دانیشتنە نایاساییەکانی دووبارە کردەوە کە لەلایەن کەسایەتییە عەشیرەتەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بە بەرزکردنەوەی دروشمی ئاسایی کردنەوە لەگەڵ ئیسرائیلدا ئەنجام دەدرێت و جەختیشی کردەوە کە ئاسایی كردنهوه بهپێى یاسا و دهستور جێگاى قبوڵكردن نیه ".