ئەلئەعرەجی: هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم دەکەین بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ خاوەنکارە نەیارەکان

سیاسی
  • 25-09-2021, 15:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی،ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ بازرگانە نەیارەکان.
    ئەعرەجی لە تویتێکدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند وتی:"ئێمە ڕەتکردنەوەی ڕەهای حکومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی دروشمی ئاسایی کردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیدا دووپاتدەکەینەوە و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم بەردەوامە، بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌خاوەنکارە نەیارەکان، بەپێی یاسا".