به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه لهڕهتكردنهوهى هه‌وڵه‌كانى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل،وسهرلهنوێیش هه‌ڵوێستى پاڵپشتیكهرى بۆ دۆزى فه‌ڵه‌ستین دووپاتكرده‌وه.
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تى كۆمار جه‌ختده‌كاته‌وه لهههڵوێستى نهگۆڕاوهى عێراق بهپاڵپشتیكردنى دۆزى فه‌ڵه‌ستین وجێبه‌جێكردنى ته‌واوى مافه ڕه‌واكانى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین،ئه‌وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ته‌واوه‌تى پرسى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕه‌تده‌كاته‌وه،وداواى ڕێزگرتن له‌خواستى عێراقییه‌كان وبڕیارى سه‌ربه‌خۆى نیشتمانیان ده‌كات".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مدواییه كه‌بۆ ورووژاندنى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه سازكرا ،نواندنى خه‌ڵك ودانیشتوانى شاره عێراقییه‌كان ناكات،به‌ڵكو ته‌نها نواندنى هه‌ڵوێستى ئه‌و كه‌سانه‌یه به‌شداریان تیایدا كردووه،بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵێكه بۆ تێكدانى ڕه‌وشى گشتى وبهئامانجگرتنى ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه رایشیگه‌یاند"سه‌رۆكایه‌تى كۆمار داواى دووركه‌وتنه‌وه لهورووژاندنى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌كات چونكه له‌رووى نیشتمانپه‌روه‌رى ویاساییه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه ،وهه‌ستى عێراقییه‌كان بریندار ده‌كات،له‌كاتێكدا ده‌بێت ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى پاك وخاوێن بگه‌ین بۆ پشتیوانیكردنى ڕێره‌وى نیشتمانى له‌عێراق له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیانێكى سه‌ربه‌ست وشكۆمهندانه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان".