بهغدا-اهع
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ،ئەمڕۆ شەممە جەختیکردەوە کە بەنداوی موسڵ پارێزراوە و بومەلەرزەکەش هیچ کاریگەری نەبووە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کاتژمێر 2:42 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە ناوچەی زومار ڕوویدا، کە 42 کیلۆمەتر لە تەوەری بەنداوی موسڵەوە لە بەرەی ڕۆژئاواوە بە گوری 4.3 پلە و قوڵایی 10 کیلۆمەتر".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"کادرانی وەزارەت بۆ ئەنجامدانی پشکنین و وردبینی و پێداچوونەوەی سەرجەمی دەزگا بەنداوەکان و بیناکان و تونێلی فڕین و شانەکان و داتای سەرجەمی هەستەکان خوێندرانەوە و هیچ دیاردەیەکی نائاسایی نەدۆزرایەوە".