کازمی لەبارەی هەڵبژاردنەوە پەیامێکی ئاراستەی عێراقیەکان کرد

سیاسی
  • 24-09-2021, 16:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ هەینئ لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە پەیامێکی ئاراستەی عێراقیەکان کرد.
    کازمی لەتویێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) بینیویەتی رایگەیاند:"‏چەند ڕۆژێكی كەم ماوە لەبەردەم گەلەكەمان بۆ ئەوەی ئایندەی خۆی لە ڕێگەی بەشداریكردنی فراوان و هەڵبژاردنی دروستەوە، بنەخشێنێت". 
    ‏ئاماژەی بەوەکرد"بڕوا بەوانە مەكەن گفتی وەهمی دەدەن بۆ دامەزراندن و پارچە زەوی و دەنگ دەكڕن"، وتیشی"گوێ لەوانەش مەگرن هەڕەشە دەكەن، دووریان بخەنەوە لە هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد".