بهغدا-اهع
وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن ،ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند عێراق چەندین هەنگاوی ناوە بۆ ڕاگرتنی کۆچ و کۆچبەران، هاوکات داوای لەو وڵاتانەی نیگەرانن لە بەرپرسیارێتی خۆیان و پێویستی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیانی عێراق کە بە شێوەیەکی مرۆیی و شایستە لە سنوورەکە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.
لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە وەزارەتەکە رایگەیاند: "فوئاد حسێن لە پەراوێزی 76هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک چاوی کەوت بە
وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا زبیگنیو ڕاۆ".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و وارشۆ و ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا کرا و حسێنیش خۆشحاڵی خۆی بەم کۆبوونەوەیە دەربڕی ". بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی عێراق بۆ برەودان بە ئاشتی و ئاسایشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاشتی و ئارامی لە عێراقدا"
وتیشی:"هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی و پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرد بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی" .
ئاماژەی بەوەکرد "عێراق هەنگاوی زۆری ناوە بۆ ڕاگرتنی کۆچ" حسێن داوای لەو وڵاتانە کرد کە بەرپرسیاریەتی خۆیان بگرنە ئەستۆ، پێویستی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیانی عێراق کە لە سنوورەکە گیران بەشێوەیەکی مرۆیی و شایستە و هیچ جۆرە کردەوەیەکی هەڕەمەکی و زۆرەملێ لە دژیان بەکارنەهێنن
لای خۆشیەوە زبیگنیو ڕاو وەزیری دەرەوەی پۆڵەندی ستایشی ئەو ڕۆڵە تەوەری و زیندووەی کرد کە عێراق لەڕێگەی دەستپێشخەرییەوە دەستیکردووە بەڕۆڵگێڕانی لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا بەئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکی و هەروەها جیاوازییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی عێراق و دەربڕینی ئاواتی خۆی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات".