بهغدا-اهع
وەزارەتی داد ،ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی پارەی تاڵانکراو لە چەند وڵاتێکەوە زۆر نزیکە، ئاشکراشیکرد پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ چەند وڵاتێکدا کە پارەیان تاڵان کردووە بۆ گەڕاندنەوەیان لەو وڵاتانەی کە گرفت بۆ دۆسیەکە دەکەن.
حەنان مونزر، بەڕێوبەری گشتی بەشی یاسایی لەوەزارەتی داد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) وت:"کۆنفرانسی گەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە لە بەغدا بەڕێوەچوو ئەنجامێکی گرنگی لێکەوتەوە و دانانی میکانیزمی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وڵاتان و هەروەها پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ چەند وڵاتێکدا کە پارەیان تاڵان کردووە بۆ گەڕاندنەوەیان لەو وڵاتانەی کە گرفت بۆ دۆسیەکە دەکەن".
ئاماژەی بەوەکرد"وڵاتانی عەرەبی هەیە هاوکاری عێراق دەکەن لەسەر ئەم پرسە، لەوانە ئەردەن و لوبنان و ڕۆژانی داهاتووش گەڕانەوەی پارە بۆ عێراق دەبینن".