بهغدا-اهع
وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن ،ئەمڕۆ هەینی پشتیوانی عێراق بۆ هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی دووپات کردەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی گشتی و تەواو چەکدانان بکرێت.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"وەزیری دەرەوە لە کۆنفرانسی مادەی 14دا وتەیەکی پێشکەش کرد سەبارەت بە ئاسانکردنی هاتنەناوەوەی رێکەوتنامەی قەدەغە کردنی چەکی ئەتۆمی کە بە شێوەیەکی گریمانەیی لە ئارادایە".
ناوبراو، ئاماژەی بە هەوڵەکانی عێراق کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ بنبڕکردن و لەناوبردنی بەتەواویی، وتی:"وەزیری دەرەوە لە وتارەکەیدا جەختی لە هەوڵە ماندوونەکراوەکانی عێراق کردەوە بۆ ئەوەی هەموو هەوڵەکانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ چەکدانانی گشتی کە دەبێتە هۆی پتەو کردنی ئاشتی جیهانی".وتیشی:"هەوڵەکانی عێراق بۆ شەڕی چەتەکانی تیرۆریستی داعش و شەڕی تیرۆر و بنبڕکردنی بەتەواوی".