به‌غدا-اه‌ع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە تەئکیدیکردەوە کە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق زۆر گرنگ دەبێت و دەرئەنجامەکانی بۆ عێراق و ناوچەکە دەبێت و هاوکات ستایشی توانای حکومەتیشی کرد بۆ زیادکردنی توانای دامەزراوە تەندروستییەکان لەکاتی پەتای کۆرۆنادا داوای پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی نێودەوڵەتی کرد بۆ گەراندنەوەی پارە بەتاڵان براوەکان.
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانه‌ی كۆتایی وتاره‌كه‌یدا له 76ه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌نیویۆرك کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێری کردووە :"عێراق روبه‌ڕوی چه‌ندین ئاسته‌نگی تیرۆر و ئابوری و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه‌ته‌وه و پێویستی به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موان هه‌یه.
سەرۆک بەرهەم لەوتارەكەیدا وتیشی، "پێویستە هاوپەیمانێتیەكی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوە و بنبڕكردنی گەندەڵی لەسەر ئاستی جیهانی پێكبهێندرێت".
ئەوەشی خستەڕو، "گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا و بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، وادەخوازن كە هەڵوێستی وڵاتان یەكبخرێن و پێكەوە بەهەماهەنگی و پشتیوانی یەكتر كاربكەن".
له‌م سه‌كۆیه‌وه سڵاوم بۆ هاوڵاتیانی ئازیز و هیودارم به‌هاوكاری و یه‌كڕیزی روبه‌ڕوی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆرناغه ببینه‌وه، بۆ چه‌سپاندنی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و ریشه‌كێشكردنی توندڕه‌وی و جیاكاری و پاراستنی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه عێراق نابێته لایه‌نگر ناكۆكی و ململانێكانی ناوچه‌كه و ئه‌وه‌شی وت، "هه‌وڵی ئاشتی و لێكنزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ده‌ین نه‌ك قوڵكردنه‌وه‌ی ململانێكان".