بهغدا-اهع
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختیکردەوە لەگرنگی هاوکاری دووقۆڵی نێوان عێراق و قەتەر کردەوە بۆ پشتیوانی لەئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
نووسینگەی راگەیندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، چاوی کەوت بە خالد بن حەمەد سلێگی باڵیۆزی قەتەر لە بەغدا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی، لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە برایەتی نێوان هەردوو وڵات، لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات کرا".
ئەعرەجی خۆشحاڵی خۆی بە کۆبوونەوەکە دەرببڕیت و ستایشی "پێگەکانی دەوڵەتی قەتەر کرد بۆ پشتگیری سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم".
وتیشی:"هەماهەنگی دووقۆڵیی گرنگە لەسەر ئەو کێشانەی کە خزمەتی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم دەکەن".
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی قەتەر" بانگهێشتی ئەعرجی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاسایشی جیهانی لە قەتەر، کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی کە سەرکردە و شارەزایان لە دەزگا حکومی و ئەمنییەکان کۆدەکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەو تەحەدایەی ڕووبەڕووی ئاسایشی جیهانی دەبێتەوە".