بهغدا-اهع
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە ،ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە عێراق کار دەکات بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کارەکانی لە کۆمکاری عەرەبی، هاوکات فەیسەڵ ئەلمەقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند عێراق خۆی سەپاندووە بەسەر کێشە هەرێمییەکاندا.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند:"فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی 76هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ فەیسەڵ ئەلمەقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کۆ بووەوە ولە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا، کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ کاری هاوبەش، هەروەها پێداچوونەوە بە هەموو ئەو پێشکەوتنانە کرا کە لە هەرێمی عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتیدا ڕوو دەدات".
"سەقامگیری سوریا گرنگە بۆ عێراق" حوسێن ئەوەشی وت "دۆخی ناجێگیری ئەمنی و بوونی تیرۆریستانی داعش و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لە سوریاش هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی عێراق"
ئاماژەی بەوەکرد"عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ سەر کورسییەکانی لە کۆمکاری عەرەبی".
لای خۆیەوە فەیسەڵ ئەلمەقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند" بەهیوابووە پەیوەندی دووقۆڵی لە هەموو بوارەکاندا چالاک بکات و دیالۆگی سیاسی نێوان هەردوو وڵات چڕ بکاتەوە"
ناوبراو، ستایشی ئەو هەوڵە گەورەیەی کرد کە عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا بەرامبەر بە سوریا و کێشە عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئەنجامیان دا، وتی:"عێراق ئەمڕۆ خۆی سەپاندوەتە سەر کێشەکانی ناوچەکە و پێویستە بەردەوام بین لە کارکردن پێکەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە، ستایشی ئەو هەوڵە گەورەیەی کە عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕابردوودا بەرامبەر بە سوریا و کێشە عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی داویەتی".