بهغدا-اهع
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید غزی و وەزیری وەرزش و لاوان عەدنان درجال، ئەمڕۆ پێنجشەممە گفتوگۆیان لەسەر پرۆژەی "پاڵەوانی ئۆڵمپی" کرد.
لە راگەیەندراوێکی ئەمینداری گشتی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، حەمید نەعیم غزی لە نووسینگەی فەرمی خۆی پێشوازی کرد لە وەزیری وەرزش و لاوان و نوێنەری پاڵەوانیەتی نێودەولەتی".
وتیشی:"ئامادەبوان گفتوگۆیان لەسەر هەوڵەکانی وەزارەتی وەرزش و لاون کرد لە گرتنە بەری پرۆژەی (پاڵەوانی ئۆڵمپی) کە پاڵەوانە لە ڕووی جەستەیی و تەکنیکییەوە، بۆ دروستکردنی نەوەیەکی وەرزشی داهاتوو کە ناوی عێراق لە مەکۆ جیهانیەکان بەرزبێتەوە".
وتیشی:"باس لەوە کرا کە هەموو ئەو پێداویستیانە دابین بکرێت کە بەشداری لە پێشکەوتنی وەرزشکاران دەکەن، وەک دامەزراندنی ڕاهێنەرانی بیانی و ئامادەکاری مەیدانی ڕاهێنان و یاریگاکان"
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات