بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئەمڕۆ پێنجشەممە،کوژرانی چوار تیرۆریستی داعشی بە گورزێکی ئاسمانی لە زنجیرە چیاکانی حەمرین راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەیەکی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومانکردووە".
ئاماژەی بەوەکرد" ئەو حەشارگەیەی کە بۆردومانکراوە، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە پەلامارەکانی ئەم دواییە بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای کەرکووک بەکارھێنرابوو".
باسی لەوەشکرا"کە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە روویداوە "،هەروەها"لە ئاکامی بۆردومان و شەڕ و پێکدادانەکەدا، چوار تیرۆریستی داعش کوژراون و حەشارگەکەیش خاپوورکراوە".
رونیکردەوە" کە ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکان، بە ئامانجی پشکنین و گەڕان بە دوای حەشارگەکانی داعشدا لە ناوچەکە بەردەوامە".