بهغدا-اهع
فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ،ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ نوێنەرانی هێزەکانی تیشرین گفتوگۆکرا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی تۆمەتبارانی داواکراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە.
فەرمانگەی راگەیندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەمڕۆ فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە نوێنەرانی هێزەکانی تیشرین"
وتیشی:"زیدان گوێی لە تێڕوانینی ئەوان گرت سەبارەت بە داواکارییەکانی ئەو هێزانەی کە کۆڕبەندی تیشرین پێک دەهێنن و کێشەکانی دەستگیرکراو و سزادراوان و داواکراون لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە تاوتوێی کرا و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان بەپێی یاسا چارەسەر دەکەن".