بهغدا-اهع
موقتهدا سهدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، کۆمەڵێک گەندەڵ ئیمامی حسێنیان(س) کردوەتە قوربانی حەز و ئارەزوەکانیان.
سەدرلە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "تویتەر"كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچوونى بۆ كردووه،ئهمڕۆ چوارشهممه نوسیویەتی، "چەند جوانە گردبونەوەی ملیۆنی ببینین کە بەرەو قیبلەی چاکسازی دەڕۆن، لەوەش جوانتر ئەوەیە خۆمان چاک بکەین و دواتر ئەو واقیعە تاڵەی تیایدا کۆمەڵێک گەندەڵ حوکمی بکەن، کە ئیمام حوسێنیان کردوەتە قوربانی حەز و ئارەزوەکانییان و ئەمڕۆ عێراق دەکەنە قوربانیی گەندەڵەکانییان،"
ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەبێت ئەوانەی بەڕاستی خزمەتکاری ئیمام حوسێنن، بە راستگۆیانە بەڵێنی چاکسازی بە ئیمامەکەیان بدەن".