سەرۆک كۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی چەسپاندنی سەقامگیری ناوچەکە

سیاسی
  • 22-09-2021, 22:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆمار،ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگرنگی چەسپاندنی سەقامگیری ناوچەکە .
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژنسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە نیویۆرک لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چاویکەوت بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیانکرد.
    لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا، بە جۆرێک لەبەرژەوەندی هەردوو گەل و وڵاتدا بێت.
    سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە" لەگرنگی چەسپاندنی سەقامگیری ناوچەکە و کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پشتگیریکردن لە دیالۆگ و بەیەکگەیشتن و گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و رەتکردنەوەی دەستوەردان و پەلاماردان و ھەر جۆرە کارێک کە دەبێتە ھۆی لاوازکردنی متمانە و دروستکردنی ھەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و پێویستی کارکردنی ھاوبەش بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی ئاسایش و ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی ناوچەکە و جیھان".
    لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵەکانی عێراقی بەرزنرخاند بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە لە رێگەی دیالۆگ، هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەشی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق.