بهغدا-اهع
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕازی بوو ڕاوێژی نێوان هاوپەیمانان بکاتەوە.
کۆشکی سپی ،ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیانامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) بەواداچونی بۆ کردووە ڕایگەیاند" سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەسەر داوای جۆ بایدن سەرۆک کۆمار قسەی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەرهاوێشتەکانی ڕاگەیاندنی 15ی سێپتەمبەر سەرۆک بایدن بەردەوام پابەندی خۆی لەو بارەیەوە دەرببڕیت"
بەپێی بەیانامەکە، هەردوو سەرۆک بڕیاریاندا پرۆسەی ڕاوێژی قوڵ بەئامانجی دروستکردنی مەرج بۆ دڵنیابوون لە متمانە و پێشنیازکردنی کاری جددی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان ئەنجام بدەن.
ئاماژەبەوەکرا ئەو دوو سەرۆکە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا لە ئەوروپا کۆدەبنەوە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش و پاراستنی تەوژم لە پرۆسەکەدا، هەروەها هاتووە: سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو باڵیۆزی فەرەنسا بگەرێنێتەوە بۆ واشنتۆن.
بایدن جەختی لەسەر گرنگی ستراتیژی بەشداری فەرەنسا و ئەوروپا کردەوە لە ناوچەی زەریای هیندی و پاسیفیک، لەوانە وەک بەشێک لە ستراتیژی هیندی و پاسفیک کە بەم دواییانە لە یەکێتی ئەوروپا بڵاو کراوەتەوە هەروەها ئەمریکا ئاگاداری گرنگی بەرگرییەکی ئەوروپی بەهێزتر و بەتواناترە کە بە شێوەیەکی ئەرێنی بەشداری لە ئاسایشی ترانساتلانتیک و جیهانی دەکات و تەواوکەری ناتۆیە.
لە بەیانامەکەدا هاتووە:"وەک بەشێک لە شەڕی هاوبەشی دژی تیرۆر، ئەمریکا پابەندە بە بەهێزکردنی پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر لە ناوچەی سەهێل بە سەرۆکایەتی وڵاتانی ئەوروپا".