موقتەدا سەدر: کۆمەڵێک لە گەندەڵکاران ئیمام حسێن(س) کردووەتە قوربانیی هەوەسەکانیان

سیاسی
  • 22-09-2021, 22:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقتەدا سەدر  سەرۆکی رەوتی سەدر ، ئەمڕۆ چوارشەممە،ڕایگەیاند، کۆمەڵێک لە گەندەڵکاران ئیمام حوسێنیان کردووەتە قوربانیی هەوەسەکانیان.
    سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) بەدواداچونی بۆ کردووە وتی:"چ شتێکی جوانە بۆ ئەوەی ببینین ئەم ملیۆنەها کەس بەرەو (قیبلەی چاکسازی) هەنگاو دەنێن و تەنانەت جوانتر  لەوەوە بۆ چاککردنی خۆمان و دواتر واقیعی تاڵی خۆمان کە لە لایەن گەندەڵکارانەوە کۆنترۆڵ کرا کە ئیمام حوسێنیان کردووە بە قوربانی هەوەسەکانیان و ئەمڕۆ عێراق دەکەنە قوربانی گەندەڵییەکانیان".