بهغدا-اهع
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوت،ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە لە بەردەوامبوونى هەناردەى زیاترى نەوتى عێراق کرد بە ڕێژەى ٤٠٠ هەزار بەرمیلى مانگانە و ئاماژەى بەوەش کرد کە هەوڵێکى نێودەوڵەتى لەئارادایە بۆ هێشتنەوەى نرخى بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەرى ٧٠ دۆلار.
عەبدولجەبار لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقی(اەع) رایگەیاند: "وەزارەت بەهیوایە پارێزگارى لە نرخى نەوت بکات لەسەرو ٦٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک".
رونیشیکردەوە "رێکخراوى ئۆپیک لەم نزیکانەدا کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنى دۆخى بازاڕى نەوتى جیهانى ئەنجام دەدات".
وەزیرى نەوت ئاماژەى بەوەش کرد "عێراق دەیەوێت لەم مانگەدا ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە لە رێگەى دەروازەکانى باکور و باشور، هەناردە بکات".
جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە "ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى کار بۆ هێشتنەوەى نرخى بەرمیلێک نەوت دەکەن لە نزیکەى ٧٠ دۆلار".