بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ چوارشەممە،جەختیکردەوە لەگرنگی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی تیرۆر و تەندروستی و ژینگە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە شوێنی مانەوەی لە نیویۆرک پێشوازیکرد لە نیکۆس ئەناستاسیادس، سەرۆکی قوبرس.
لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێکارەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لایەنی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان، ھەروەھا گرنگی هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان کە رووبەڕووی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە، بەتایبەتی تیرۆر، ھاوکات دووپاتکرایەوە لە پێویستی پتەوکردنی ھاریکاری دیپلۆماسی و ئابووری و کەلتووری نێوان عێراق و قوبرس.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم رایگەیاند، عێراق کار دەکات بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری وڵات و پتەوکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتان لەبوارەکانی ئابووری و بازرگانی و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، ھەروەھا ئاماژەی بەگرنگی یەکخستنی ھەوڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانی کەشوھەوا و ھێنانەئاراوەی ئاسایش و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلانی جیھان.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی قوبرس جەختیکردەوە کە ھاوڕایە لەگەڵ بۆچوونەکانی سەرۆک بەرھەم و پشتگیری وڵاتەکەشی دووپاتکردەوە بۆ عێراق، ھەروەھا بەگرنگییەوە باسی لە بەهێزکردنی ھەماھەنگی دووقۆڵی نێوان عێراق و قوبرس کرد.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا