بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ چوارشەممە،جەختیکردەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەھێز لەگەڵ کوەیت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە شوێنی مانەوەی لە نیویۆرک پێشوازیکرد لە شێخ سەباح خالید سەباح، سەرۆک وەزیرانی کوەیت.
لەو دیدارەدا بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و کوەیت کرا، کە لە ئێستادا لە باشترین ئاستدایە، ھەروەھا جەختکرایەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ھاریکاری هاوبەش لەبوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیری و بەھێزکردنی ھەماھەنگی و یەکخستنی ھەوڵەکان و پشتیوانی لە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەھێز لەگەڵ کوەیت و پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەش لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆستدا، ھەروەھا ئەوەشی خستەڕوو کە هەوڵەکانی عێراق بە ئاڕاستەی پشتیوانیکردنە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە رێگەی ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان.
لەلای خۆشیەوە شێخ سەباح خالید سەباح، هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دووقۆڵی لەبوارە جیاجیاکان و پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دووپاتکردەوە، ھاوکات رۆڵی عێراقی بەرزنرخاند بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە، ھەروەھا جەختیکردەوە کە کوەیت پاڵپشتی عێراقە لەو رووەوە.
سەرۆک وەزیرانی کوەیت رۆڵی عێراقی بەرزنرخاند لەپتەوکردنی بنەماکانی سەقامگیری ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و جەختیشی لەپەرۆشی دەوڵەتی کوەیت کردەوە بۆ بەھێزکردنی کاری هاوبەش بەرەو یەکخستنی ئابووری و کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پاراستنی ئارامی ناوچەکە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات