به‌غدا-اه‌ع
مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ چوارشەممە،تەواوبوونی مەرجەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن راگەیاند، هاوکات هۆشداریش دەدات لەبەرامبەر هەوڵدان بۆ کڕینی دەنگەکان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئێمه له‌ئێستادا كه كۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و چه‌ند ڕۆژێكمان ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو، دڵنیاین و گه‌شبینین به‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشینه‌یه‌ك بۆ عێراقی له پاكی و باشترینه‌كان دیاریده‌كات
وتیشی، "ته‌واوی مه‌رجه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنمان بۆ ئاسایش و لۆجیستی و دارایی جێبه‌جێكردوه و ته‌نها كاتی جێبه‌جێكردنیان ماوه، هه‌ر ئه‌مڕۆش سێیه‌م تاقیكردنه‌وه‌مان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌نجامدا و سه‌ركه‌وتو بو".
وتیشی، "هیچ رێگایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان نامێنێته‌وه و رێگه به‌گه‌نده‌ڵی به‌هه‌ر نرخێك بێت نادرێت، بۆیه داوا له هه‌موان ده‌كه‌ین كه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆتایی به سه‌رده‌مێكی گه‌نده‌ڵ بهێنن كه عێراقه خۆشهویستهكهمانی ئازار داوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ، "من هۆشداری ده‌ده‌م له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كڕینی ده‌نگ له ڕێگه‌ی به‌ڵێنی بێ بنه‌ما یان دابه‌شكردنی پارچه زه‌وی كه سه‌رجه‌میان درۆن و نابێت هاوڵاتیان باوه‌ڕیان پێبكه‌ن".
مسته‌فا كازمی باسی له‌وه‌شكرد، راكێشانی هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی بانگه‌شه درۆوه به‌هیچ جۆرێك قبوڵكراو نییه، نابێت به‌وجۆره هاوڵاتیان رابكێشرێن و ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كرێت".