کۆمسیۆن بڕیار لەبارەی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەردەکات

ناوخۆ
  • 22-09-2021, 13:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ چوارشەممە،بڕیارێکی لەسەر ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرکرد.
    جومانا غەلای، وتەبێژی راگەیاندنی کۆمسیۆن،لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە راگەیاند:"ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە ڕێگە بە کاندیدە بڕوانامەدراوەکان بدات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ برەودان بە هەڵبژاردن تا کاتژمێر  6 ی سەرلەبەیانی، ڕۆژی شەممە 9/10/2021".
    وتیشی:"بڕیارەکە لەسەر بڕگەکانی مادەی 22ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2020 بووە و تێیدا هاتووە کە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئازاد مافێکی مسۆگەرە بۆ کاندیدەکە بەپێی بڕگەکانی ئەم یاسایە لە وادەی پەسەندکردنی لیستەکانی کاندیدەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دەستپێدەکات و 24 کاتژمێر پێش دەستپێکردنی دەنگدان کۆتایی دێت".