بهغدا-اهع
پارێزگاری بانکی ناوەندی ،ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان و کەمکردنەوەی بێکاری دەستپێشخەرییەکیان بە بەهای پێنج ترلیۆن دینار کردوە، هەروەها پشتیوانی لە سندوقی نەوەکانی داهاتو دەکەن کە وەزارەتی دارایی رایگەیاندوە چونکە هاوکار دەبێت لە کەمکردنەوەی مەترسییەکان و بونیادنانی دۆخێکی لەبار بۆ نەوەکانی داهاتو.
لە اگەیەندراوكی بانکی ناوەندی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا غالب مخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پێشانگای خزمەتگوزارییە دارایی و بانکییەکان کە ئەمڕۆ لەبەغدا بەڕێوەچو کە رایگەیاند، بانکی ناوەندی رۆڵێکی گرنگ لە بەدیهێنانی هاوسەنگی ئابوری، دراوی نەختینەیی و قەیرانەکان داراییەکان دەگێڕێت کە روبەڕوی عێراق دەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە"بانکی ناوەندی هاوشێوەی ساڵی 2015 بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان و کەمکردنەوەی بێکاری دەستپێشخەرییەکیان بەهای 5 (پێنج ترلیۆن) ئەنجامداوە، هەروەها بەردەوام بون لەپشتیوانی وەزارەتی دارایی بەپێدانی گەرەنتی بۆ قەرزکردن، هەرچەندە ئەوە کاریگەری نەرێنی هەبو و قەبارەی قەرزەکانی بەرزکردەوە، بەڵام وەک قۆناغێکی پێویست ئەو هەنگاوەیان ناوە".
باسی لەوەشکرد" کاردەکەن لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ چاکسازی لە بانکی حکومی و هاوکار دەبن لەپڕۆژەکانی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری و ئاسایشی بانکی".
لەبارەی پڕۆژەی سندوقی نەوەکانی داهاتوش پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی" پشتیوانی دەکەن لە سندوقی نەوەکانی داهاتو کە لەلایەن دامەزراوەکانی دەوڵەت و لەسەر داهاتی نەوت دروست کراوە، باوەڕیانوایە بونی ئەو سندوقە دەبێتەهۆی کەمبونەوەی مەترسییەکان کەبەهۆی گۆڕانکاری لەنرخی نەوت دروست دەبن هەروەها دەبێتە هۆیەکی بونیادنەر بۆ نەوەکانی داهاتو".
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت