بەغدا – ا ه ع ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە، ئەمرۆ سێ شەممە، تەئكیدی لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و لوبنان كردەوە بەجۆرێك لەبەرژەوەندی هەردوو وڵاتدابێت. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند: لە میانی پێشوازیكردنی لە عەلی حەجاب باڵیۆزی نوێی لوبنان لە عێراق، ئیبراهیم جەعفەری تەئكیدی لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو وڵات كردەوە، وتیشی بەغدا لەبەردەم كردنەوەی دەرفەتی وەبەرهاناندایە، خوازیاریشە لوبنان پشكی خۆی لە وەبەرهێنان و دوبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق وەرگرێت. لای خۆیەوە حەجاب رایگەیاند وڵاتەكەی خوازیاری هاوكاری زیاتری نێوان هەر دوو لایە لەسەر جەم بوارەكاندا، وتیشی دەستبەكاربوونی لە بەغدا هاوكاتە لەگەڵ سەركەوتنی عێراق بەسەر تیرۆردا.