بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ چوارشەممە،رایگەیاند فڕۆکە جەنگیەکانی هێزی ئاسمانی لە میان سێ گورزی ئاسمانی ژمارەیەک حەشارگەی داعشی لە کەرکووک بۆردومان کردووە.
لە راگەیەنراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بە پلان و سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، هەروەها بەھەماھەنگیی لەگەڵ ھەواڵگریی سەربازیی، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی سێ ھێرشدا، ژمارەیەک حەشارگەی داعشیان لە دۆڵی چا باشووری پارێزگای کەرکووک بۆردومان کردووە".
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی بۆردومانەکاندا، دەنگی تەقینەوە بیستراوە و ھەروەھا دۆکەڵیش لەو ناوچەی کە ھێرشەکانی تیایدا ئەنجامدراوە، بەرزبووەتەوە ".